بۆردی هۆشیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی، به هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری ی.ن.ك، له رێوڕه‌سمێكدا یادی 47 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی وه‌ستا ئه‌نوه‌ری كرده‌وه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به دروشمی (شه‌هید وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ئه‌فسانه‌ی زیندان) له هۆڵی بۆنه‌كانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی، به‌ڕێوه‌چوو، وتاری بۆردی هۆشیاری و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور و چه‌ند وتارێكی دیكه پێشكه‌شكران و رۆڵی وه‌ستا ئه‌نوه‌ر له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا به‌رزنرخێندرا. پاشان هه‌ڵۆ شێركۆ بێكه‌س په‌خشانه شیعرێكی خوێنده‌وه.
دواتر وتاری بنه‌ماڵه پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ها فیلمی دۆكیۆمێنتاری (شه‌هید وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ئه‌فسانه‌ی زیندان) نمایشكرا كه به‌رهه‌می بۆردی هۆشیاریی بوو.