ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆى دەکات و گفتوگۆ لەبارەی مووچەى هێزە ئەمنییەکان و دەروازە سنوورییەکانەوە دەکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزیراندا گفتوگۆکانى وەفدى هەرێمى کوردستان لەبارەى دەروازە سنوورییەکانى لەگەڵ عیراق و داواکارىییەکانى بەغدا لەبارەى داهات و یەکخستنى رەسمى گومرگى تاوتوێدەكرێت.
تەوەرى دووەم پرسى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و هاتنى وەفدى پشکنەرى دیوانى چاودێریى دارایى عیراقە کە بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگەدا کۆببنەوە.