راكان جبوری دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و داواش دەکرێت خانەنشین بکرێت

10:14 - 2024-07-10
کوردستان
152 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، لە دادگا سوێندی یاسایی دەخوات و وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی كاتیی ئەنجومەكەش دەستبەكاردەبێت، داواش دەکرێت بەهۆی تێپەڕاندنی ماوەی یاساییەوە خانەنشین بکرێت.
لەو بارەیەشەوە، دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند، لە نووسراوێکدا بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، داوامان کرد راکان جبوری خانەنشین بکرێت، ئەوەش بە پشت بەستن بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و تەمەنی خانەنشینی.
بڕیارە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك دوای نزیكەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردن، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی سازبكات.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 16 ئەندام پێكهاتووە، كورد حەوت كورسی و عەرەب شەش كورسی و پێكهاتەی توركمانیش دوو كورسی ئەنجومەنەكەیان هەیە و كریستیانەكانیش كورسییەكی كۆتایان هەیە، پێویستە لانیكەم نۆ ئەندامیش ئامادەبن تا یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان