بەسەركردنەوەی تێكۆشەران

11:46 - 2024-07-10
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە

لەدرێژەی بەسەركردنەوەی تێكۆشەرانی كوردایەتی و شۆڕشی نوێ، دوێنێ لە كەركوك، مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی هەڤاڵ رەمەزان حاجی رەشید تێكۆشەری دێرین، شێخ پیرۆت تاڵەبانی كەسایەتیی دیاری شاری كەركوك و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال-یان كرد و لە تەندروستییان پرسین.
مەكتەبی سكرتاریەت، بەڕێزەوە ئاماژەیان بە مێژووی قارەمانێتیی كەركوكییەكان كرد لە خەباتی رێكخستن و نهێنی و شۆڕشی چەكداری و بەشداریی كاریگەریان لە شۆڕشی نوێدا، كە هەمیشە مەچەكێكی پۆڵاین بوون بۆ یەكێتی و مێژوویەكی گەشیان بۆ خۆیان و شارەكەیان و یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال، تۆماركردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان