حسێن عەزیز
عەدنان ئەحمەد سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی کەلار، کە بڕیار بوو تایبەت بە مندڵان دروستبکرێت، 13 ساڵە کارکردن تێیدا راگیراوە و تەنیا 30 ٪ کارەکانی تەواوکراوە.
وتیشی: لەبەر نەبوونی جێگەی پێویست بەشی مناڵانی نەخۆشخانەی کەلار گواستراوەتەوە بۆ ناو باڵەخانەی نەخۆشخانەی قەڵا، کە تایبەت بوو بە تووشبوانی کۆرۆنا.