22 خوێندكار بڕوانامەی ماستەریان لە زانستە سەربازییەكاندا پێبەخشرا

رێوڕەسمی دەرچوونی هەشتەمین خولی كۆلیژی ئەركان

11:51 - 2024-07-10
کوردستان
176 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

دوێنێ لە كۆلیژی ئەركان لە چوارقوڕنە، لە رێوڕەسمێكدا بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سەربازییەكاندا بەخشرایە 22 خوێندكاری هەشتەمین خولی پێگەیاندنی ئەفسەران لە كۆلیژی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە.
لە رێوڕەسمەكدا، كە وەزیری پێشمەرگە، فەرماندە و ئەفسەرانی وەزارەت و كەسوكاری خوێندكاران ئامادەبوون، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشـــمەرگە وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: هــەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە فەرماندەی سەربازیی سەركەوتوو پێبگەیەنرێت تا لە هێزی یەكگرتووی كوردستاندا رۆڵی بەرچاویان هەبێت و پارێزەری میللەت بن و تا پێشمەرگەش یەكگرتوو بێت، مەترسی لەسەر هەرێمەكەمان كەمتردەبێتەوە، وتیشی: مایەی شەرمە لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا حزبایەتی پێوەر بێت، پێویستە پێشمەرگە عەقیدەی نیشتمانیی بەهێزبكات. ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندییەكی دروستی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراقدا هەیە و هەماهەنگییەكانیشمان لەگەڵ هاوپەیماناندا بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان