سودانی:پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە

12:33 - 2024-07-10
عیراق
182 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) داوادەكات سبەینێ پێنجشەمە 11/7/2024، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە.
راشیگەیاندووە: دوای ئەوەی حكومەتی فیدراڵ سەركەوتوو بوو لە رێكخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاكان، بە پارێزگای كەركوكیشەوە كە لە 2005ەوە ئەم هەڵبژاردنەی تێدا نەكرابوو، پاشان زیاتر لە گەڕێك گفتوگۆی سیاسی لەنێوان هێزە براوەكان بەڕێوەچوو، لەگەڵ چەند گفتوگۆیەكی تر كە لەڕێگەی لیژنەیەكەوە بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنرا، گفتوگۆكان بووە هۆی رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی ئیئتیلافی ئیدارەی كەركوك كە لایەنە براوەكان لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەش داوە: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەی لە دوایین دانیشتندا رێككەوتنی لەسەر كرا، داوا لە ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەم، بە سەرۆكایەتیی بەتەمەنترین ئەندام، رۆژی 11/7/2024، سەعات یەكی نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا كۆببنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان