لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە

09:34 - 2024-07-11
جیهان
133 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی

شەڕی عیراقییەکان دژ بە داعش، نموونەی یەکگرتوویی و هاوسۆزیی نیشتمانی بوو، سەرجەم پێکهاتەکانیش بەشداربوون لە ئازادکردنی ناوچەکانیان.

لە فەیسبووکەوە

 

موحسین مەندەلاوی
عیراق بە ئیرادەی کەسانی قوربانیدەر، دەوڵەتی خورافە (داعش)ی لەناوبرد، بەڵام شەڕ لەگەڵ فیکری تاریک و توندڕەو بەردەوامە و ناوەستێ.

لە فەیسبووکەوە

 

 

جۆ بایدن

کاتێک ئەم جەنگە عەبەسییە بەرپابوو، ئۆکرانیا وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆ بوو، ئێستاش هەروایە و کاتێک جەنگیش تەواو دەبێت هەر ئازاد و سەربەخۆ دەبێت.
  له‌ (X)ه‌وه‌

 

ئەنتۆنی بلینکن

بەشداریپێکردنی ژنان بە تەواویی و یەکسانی گرنگە بۆ سەرکەوتنی ناتــۆ، بۆیــــە  لووتکەی هاوپەیمــــانییەکەمان بەتیشکخســـــــتنەسەر مەسەلــەی ژن و ئاشتی و ئاسایش دەستپێکرد.

  له‌ (X)ه‌وه‌

 

 

محەمەد بن سەلمان
هیچ شتێک ناتوانێت رامبگرێت لەو کارەی بە سوودی دەبینم بۆ گەل و نیشتمانەکەم.

  له‌ (X)ه‌وه‌

 

 

تۆماس فریدمان

رەنگە شەیتان چێژ لەم هەڵبژاردنەی ئەمریکا ببینێت، بەڵام من نەخێر.

  له‌ (X)ه‌وه‌

 


بابەتە پەیوەندیدارەکان