دانا عەسكەر، لەبارەی نۆڤلێتی حەبیبەوە دەدوێت

11:04 - 2024-07-11
هەمەرەنگ
167 جار خوێندراوەتەوە

‎رۆژی سێشەممە 9/7/2024، ناوەندی رۆشنبیریی دیالۆگ بە هاوكاریی یەكێتی نووسەرانی كورد لقی-كەركوك، كۆڕێكیان بۆ نوێترین نۆڤلێتی نووسەر و شانۆكار (نیهاد جامی) رێكخست.
دانا عەسكەر لەبارەی كۆڕەكە بە دوالاپەڕەی وت: كۆڕەكە لە لایەن ناوەندی رۆشنبیریی دیالۆگ بە هاوكاریی یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی كەركوك رێكخرابوو، كە نزیكەی دوو سەعاتی خایاند، كۆڕەكە لەبارەی نوێترین نۆڤلێتی نووسەر و شانۆكار (نیهاد جامی) بوو كە لەلایەن شكۆ عومەر كاكەڕەشەوە بەڕێوەچوو.
دانا عەسكەر خوێندنەوەیەكی رەخنەیی بۆ نۆڤلێتی حەبیبە كرد و پاشان ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینییەكانیان كۆڕەكەیان دەوڵەمەندتر كرد، دواتر لەسەر داوای نووسەر، نۆڤلێتەكە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.

ماریا كاروان

بابەتە پەیوەندیدارەکان