ئیڤان فایەق: رێگری لە ئاوارەکان ناکرێت کە لە پارێزگاکانی هەرێم بمێننەوە

12:31 - 2024-07-11
عیراق
204 جار خوێندراوەتەوە

ئیڤان فایەق: رێگری لە ئاوارەکان ناکرێت کە لە پارێزگاکانی هەرێم بمێننەوە

دواکاروانی ئاوارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی گەڕانەوە زێدی خۆیان و سەرجەم ئەو کەمپانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەبوون داخران.
لەوبارەیەوە ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچەرانی عیراق، رایگەیاند: داخستنی ئەو کەمپانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا هەبوون، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بەهەوڵی وەزارەتی کۆچەران و  JCC و لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەران بووە.
هەروەها وتیشی: داواکارین حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی بتوانین ئاوارەی کەمپەکانی هەولێر و دهۆکیش بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. 
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق هەماهەنگی زیاتریان هەبێت لەپێناو گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان، هەر ئاوارەیەکیش خواستی هەبێت لەدەرەوەی کەمپەکان لە پارێزگاکانی هەرێم بژیت، ئارەزومەندانەیە و رێگرییان لێناکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان