زیانلێکەوتووانی لافاو قەرەبوو دەکرێنەوە

01:25 - 2024-07-11
کوردستان
205 جار خوێندراوەتەوە



زیانلێکەوتووانی لافاو لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عیراق قەرەبوو دەکرێنەوە.
لەوبارەیەوە سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند: زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و پارێزگانی عیراق قەرەبوو دەکرێنەوە.
هەروەها وتیشی: راپۆرتی تایبەت بە زیانە مادییەکان ئامادەکراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا، لەو بودجەیەی بۆ زیانە سروشتییەکان تەرخانکراوە، حکومەتی عیراق زیانلێکەوتووانی گەرمیان و هەولێر و دهۆک قەرەبوو دەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان