بایدن: ناکشێمەوە، بگرە دەیبەمەوە

10:45 - 2024-07-13
جیهان
152 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی داواکانی تایبەت بە کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دایەوە و سووربوونی خۆی لەسەر نەکشانەوە راگەیاند.
بایدن لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی مێشیگان رایگەیاند، لەو ماوەیەی دواییدا قسە زۆر لەسەر مانەوەی یاخود کشانەوەی دەکرێت، بەڵام ئەو سوورە لەسەر خۆکاندیدکردنی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ماوەیەکە داواکانی کشانەوەی بایدن رووی لە زیادبوون کردووە بەهۆی زۆریی تەمەن و ئەو هەڵانەی لە کاتی وتارداندا دەیکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان