پزیشکیان: ملکەچی گوشارەکان نابین

11:53 - 2024-07-13
جیهان
136 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، رایگەیاند: پێویستە ئەمریکا درک بەوەبکات ئێران ملکەچی گوشارەکان نابێت.
لە وتارێکدا بە ناونیشانی (پەیامەکەم بۆ جیهانی نوێ) و لە رۆژنامەی تاران تایمزدا بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دەڵێت، ئێران هەوڵی بەدەستهێنانى چەکی ئەتۆمی نادات، بەڵکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی فراوانتر دەکات و مامەڵە لەگەڵ ئەوروپادا دەکات.
سەرۆک کۆمارى ئێران دەشڵێت، دەبێت ئەمریکا بە یەکجاری و بۆ هەمیشە درک بە واقیعەکە بکات و لێیتێبگات، ئەویش ئەوەیە تاران وەڵامی گوشارەکان ناداتەوە و هاوکات هەوڵەکانى ئێران، چەکی ئەتۆمی لەخۆناگرێت.



بابەتە پەیوەندیدارەکان