لە دهۆک کەسێک بە دەیان کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

06:50 - 2024-07-13
کوردستان
221 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری پارێزگای دهۆک، دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیرا و کەسێکیش کە پەیوەندی بەو بڕە زۆرەی مادە هۆشبەرەکەوە بوو، دەستگیرکرا.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، رایگەیاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک، دەست بەسەر بڕی 35 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا.
هەروەها وتیشی: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی 12/7/2024 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لەشاری دهۆك، توانییان تۆمەتبارێك بە 35 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستگیر بکەن.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوەو لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

#دهۆک

بابەتە پەیوەندیدارەکان