ژماره‌یه‌كی نوێی وه‌رزنامه‌ی (رانانی ستراتیجی) كه ژماره (5)ه و له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی-ه‌وه ده‌رده‌چێت، به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی وه‌رگێڕانه‌وه كه‌وته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.
له سه‌روتاری وه‌رزنامه‌كه‌دا، له لایه‌ن د.یوسف گۆران-ی سه‌رنووسه‌ره‌وه نووسراوه به‌ناونیشانی: چۆن له گرنگی شه‌ڕی ئه‌لكترۆنی تێبگه‌ین؟، تێیدا هاتووه: «به‌هۆی رۆچوونی كۆمپیوته‌ر و جیهانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بۆ زۆربه‌ی بواره پیشه‌سازی و دارایی و گواستنه‌وه و خوێندن و ئابووریی ده‌وڵه‌تان و به‌كارهێنانی ئه‌م فه‌زا سایبه‌رانییه فراوانه‌وه بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی جیاجیا، هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌م به‌كارهێنانه جیاوازانه راسته‌وخۆ مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتان دروستده‌كات، به‌م شێوه‌یه پاراستنی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنیی وڵاتان به‌شێكی گرنگه له‌پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و له‌یه‌ك جیانابنه‌وه».
له وه‌رزنامه‌ی (رانانی ستراتیجی)دا، جگه له سه‌روتار چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی تر بڵاوكراونه‌ته‌وه، وه‌كو: ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی سایبه‌ر-سیكوریتی چییه؟، چه‌مكی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی، ئایا ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی پرسێكی ئاسایشی نیشتمانییه؟، رۆڵی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له‌به‌رگری نیشتمانیدا، رۆڵی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له ئابووریدا، رۆڵی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و چه‌ند بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ست به ئاسایسی ئه‌لیكترۆنی.
كۆمار عه‌لی