یانه‌ی چێڵسی رایگه‌یاند بروس به‌كی ئه‌مریكی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای 19 ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی كردنی یانه‌كه.
به‌كی ته‌مه‌ن 76 ساڵ كۆتایی ئه‌م مانگه واز له كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌كه، به‌ڵام له ریزی یانه‌كه وه‌كو یه‌كێك له راوێژكاره گه‌وره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆیشتنی بروس به‌ك له‌و پۆسته دوای ئه‌وه دێت خاوه‌ندارێتی یانه‌كه چووه ژێر ده‌ستی تۆد بۆهلی ئه‌مریكی كه یه‌كێكه له خاوه‌نانی تیپی لۆس ئه‌نجلیس دۆدجه‌رز بۆ بایسبۆل.
سه‌باره‌ت به وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی به‌ك وتی: شانازی ده‌كه‌م كه یارمه‌تی چێڵسیم دا بۆ بردنه‌وه‌ی چه‌ندین نازناو له ناو یاریگا و دروستكردنی كاریگه‌ری له كۆمه‌ڵگا، ئێستا كاتی رۆیشتنه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به خاوه‌نی نوێی یانه‌كه بده‌م له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ یانه‌كه به‌هێزتر بكات.
به‌ك له ساڵی 2003ه‌وه بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی یانه‌كه كه ئه‌و كات رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا له‌وه‌ی رۆمان ئه‌برامۆڤیچ ببێته خاوه‌نی یانه‌كه.
له‌لای خۆشیه‌وه بوهلی خاوه‌نی یانه‌كه ستایشی هاونیشتمانه‌كه‌ی كرد كه رۆڵی گه‌وره‌ی له یانه‌كه هه‌بووه.