ئێران هاوكاریی لە بواری وزەدا بۆ كەمەڵەی برێكس دەربڕی
روحوڵڵا موسەوی ئەندامی لیژنەی كاروباری ناوخۆی سەر بە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی دەتوانێت هاوكاریی وڵاتانی كۆمەڵەی برێكس بێت، لە بواری دابینكردنی وزە و ئاڵوگۆڕی بانكی و بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران لەبەرئەوەی یەدەگی وزەی زۆرە، لە توانایدایە نەوت و غاز بۆ وڵاتانی ئەندامی برێكس دابین بكات، لە بەرامبەریشدا ئەو وڵاتانە دەتوانن هاوكاریی ئێران بكەن لە ئاڵوگۆڕی بانكی و بازرگانیدا.
CNN
كوێت كێڵگەیەكی نوێی
نەوتی دۆزییەوە
دامەزراوەی پترۆڵی كوێت رایگەیاند: نەوتێكی زۆریان لە كێڵگەی نەوتی نوخزەی ناوچەی فیلكای ئەو وڵاتە دۆزیوەتەوە، كە بڕی یەدەگی نەوتەكەی بە 3.2 ملیار بەرمیل مەزەندە دەكرێت.
رووبەری ئەو كێڵگە نەوتییەی تازە دۆزراوەتەوە، نزیكەی 96 كیلۆمەتر دووجا دەبێت و لەگەڵ ئەو نەوتەشدا بڕێكی زۆر غازی سروشتی هەیە، كە لە داهاتوودا و لەگەڵ دەرهێنانی نەوتەكەدا داهاتێكی زۆری دەبێت بۆ كوێت كە یەكێكە لە وڵاتە خاوەن نەوتەكانی كەنداو.
CNN