عه‌لی ده‌روێش هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، یه‌كێكه له دیارترین شێوه‌كارانی شاری كه‌ركوك، كه ساڵانێكی زۆره له داهێنان به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێستا له فه‌ره‌نسا دەژی.
عه‌لی ده‌روێش ده‌ڵێت: 3 ساڵ له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی موسڵ خوێندكار بووم، دواتر ده‌ركرام به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنم له سه‌ربازگه‌ی به‌ناو سوپای میللی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیم په‌ره به‌خۆم بده‌م و به‌شداری زۆری پیشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌ش بكه‌م، هه‌رچه‌نده له كه‌ركوكه‌وه دوورم، به‌ڵام یادگارییه‌كانی منداڵیم هه‌رگیز له‌یاد ناچێت.
رزگار شوانی