كچه یاریزانێكی روسی به‌هیوای به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن بڕیاری دا ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی له روسیه‌وه بگۆڕێت بۆ جۆرجیایی.
به‌هۆی بڕیاری حكومه‌ت رێگه به یاریزانانی روسیا و بیلاروسیا نادرێت به‌شداری له ویمبڵدۆن بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین.
ناتێلا دزالامیدزه كه تایبه‌تمه‌نده به ركابه‌رییه‌كانی ئاستی دوانی و ریزبه‌ندی 44ی جیهانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كه بكات له پاڵ ئه‌لیكساندرا كرۆنیچی سربی ره‌گه‌زنامه‌ی خۆی كردوه به جۆرجیایی.
له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی تایمز وته‌بێژی لیژنه‌ی رێكخه‌ری ویمبلدۆن رایگه‌یاندوه نه‌یانتوانیوه رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی ناتێلا ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی نه‌گۆڕێت، چونكه ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی تێدا بووه رێگه‌ی پێدراوه ئه‌و كاره بكات.