ئیمان قادر، كچە دەفژەنێكی شاری هەڵەبجەیە، دەرچووی بەشی شێوەكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەڵەبجەیە، نزیكەی 14 ساڵە لە بواری موزیكدا كاردەكات.
ئیمان قادر بە دوالاپەڕەی وت: لە پاڵ خوێندنەكەمدا، لە ساڵی 2010 بۆ یەكەم جار دەستمكرد بە خوێندنی ئەكادیمی وانەكانی دەف، پاشان دەفژەنین بوو بە پیشەم، هەرچەندە دەرچووی شێوەكارم، بەڵام خۆشەویستیم بۆ دەفژەنین لە كاری شێوەكاری دووریخستمەوە.
ئیمان وتیشی: هونەر جوانی و خۆشەویستییە، ئەوەی لە هونەرم وەرگرتووە ئارامییە، وەك تاكە دەفژەن، ئەم جوانی و ئارامییەم بردۆتە سەر شەقامەكانی هەڵەبجە، بۆ ئەوەی ئەو چێژە هونەرییە ببەخشمە ئەو كەسانەی بەهۆی سەرقاڵبوونیان لە ئیش و هەڵكشانی تەمەنەوە دەرفەتیان نەبووە بەشداری كۆنسێرتەكان بكەن، بێگومان بەشداری زۆربەی چالاكییەكانی هەڵەبجەم كردووە، هەروەها لە زۆربەی شارەكانی كوردستان نمایشم كردووە، لە دوو شاری جیاوازی وڵاتی ئەڵمانیاشدا كۆنسێرتم كردووە، لە داهاتووشدا لە وڵاتی فەرەنسا نمایشێكیترم دەبێت.
محەمەد تۆفیق نەوڕۆڵی