لە مانگی رابردوودا..

196,701 شیكاری تاقیگەیی لە سەرجەم تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامدراوە

12:17 - 2024-07-17
کوردستان
193 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی «لە ماوەی مانگی رابردوودا لە رۆژی  1 بۆ 30/6/2024، ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی تاقیگەی تەندروستیی گشتییان كردووە لە سلێمانی، گەیشتۆتە 2,215 كەس، هەروەها  14,534 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە».
هەر بەپێی ئامارەكە كە راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویكردۆتەوە، مانگی رابردوو لە تاقیگەی تەندروستیی گشتیی لە سلێمانی 5,505 شیكاری بۆ كەسانی بیانی بەشی نشینگە كراوە، 526 شیكاری دڵنیایی كراوە، 42 شیكاری پەتای سكچوون ئەنجام دراوە، هەروەها لە ماوەی مانگی رابردوودا 196,701 شیكاری تاقیگەیی لە سەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەنجام دراوە.

#تەندروستی

بابەتە پەیوەندیدارەکان