هەواڵگریی ئەڵمانیا و هۆڵەندا رایدەگەیەنن، بەڵگەیان کۆکردووەتەوە کە دەیسەلمێنێت روسیا چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە و مەترسیی ئەوە هەیە بەکارهێنانەکەی ئاسایی ببێتەوە.
وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دەڵێت، روسیا ماددەیەکی کیمیایی خنکێنەری بەکارهێناوە بۆ ناچارکردنی سەربازەکان بە جێهێشتنی حەشارگەکانیان و داوای سزای توندتر بۆ سەر مۆسکۆ دەکات.
پێشتر ئەمریکا هەمان تۆمەتی ئاراستەی روسیا کردبوو، بەڵام مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە.