لیڤەرپوول گرێبەستی دیۆگۆ جۆتا هەڵناوەشێنێتەوە

12:25 - 2025-07-05
وەرزش
23 جار خوێندراوەتەوە

یانەی لیڤەرپوول، لە هەنگاوێکی مرۆڤانەدا، بڕیاریداوە گرێبەستی دیۆگۆ جۆتای هێرشبەری کۆچکردووی هەڵنەوەشێنێتەوە و مووچەی ئەو دوو ساڵەی ماویەتی بداتە خانەوادەکەی.

بەپێی رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگاڵی، یانەکە سندوقێکیش بۆ دابینکردنی خوێندن و خەرجیی منداڵەکانی دروستدەکات. هاوکات بڕیاریشیداوە درێسی ژمارە 20ی یاریزانە پۆرتوگاڵییەکە بۆ هەمیشە هەڵبگرێت و بە هیچ یاریزانێکی دیکەی نەدات، وەک رێزێک بۆ ئەو 65 گۆڵەی لە 182 یاریدا بۆ یانەکەی تۆماریکرد.

جۆتا لە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٥ لەگەڵ براکەی لە نزیک شارەوانیی پاڵاسیۆس دی سانبریا لە پارێزگای زامۆرای ئیسپانیا بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان