لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عیراق: سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سیاسییە

05:50 - 2024-07-21
کوردستان
210 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عیراق لە پاش سەردانیکردنیان بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشكراکرد و رایانگەیاند کە  سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سیاسییە.

لیژنەکە رایانگەیاندووە کە لەو سەردانە مەیدانییە و ئەو بەدواداچوونانەی لە سەرەتای کێشەکەوە کردوویەتی، بۆی دەرکەوتووە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کە خاوەنی موڵەتی ژمارە دووە لە دەستەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی دوای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هیچ کێشەیەکی ئیداری، هونەری، ئەمنی، خزمەتگوزاری نییە و بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەکە سزای سیاسیە." 

هەر لە رونکردنەوەی لیژنەکەدا هاتووە" سزاکان  زیانێکی گەورەیان لە فڕوکەخانەکە داوە و بارگرانیی زۆریشی بۆ هاووڵاتیان و ئابووریی سلێمانی دروستکردووە.

ئەو لیژنەیە داوادەکات  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هەنگاوی جدیی کردەیی بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە سزاکانی سەر فڕۆکەخانەکە.

#فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان