خوشکی بەڕێزمان خاتوو کافیە سلێمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (بەهیە سلێمان) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان