وڵاتانی ئەندامی (G20) رێكەوتن لەسەر ئەوەی باجی زیاتر بەسەر دەوڵەمەندەكاندا بسەپێنن، بەڵام نەگەیشتنە رێكەوتنێك سەبارەت بە سیستمی باجی جیهانی.
نوێنەرانی گروپی بیست كە لە ریۆدی جانیرۆ بەرازیل كۆببوونەوە، لە بەیاننامەی كۆتاییدا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، كە سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر دەوڵەمەندەكاندا پێویستە، لەبەرئەوەی نایەكسانی و كەڵەكەبوونی سەرمایە لای كەسانێكی كەم دەبێتە هۆی تێكچوونی گەشەی ئابووری و لاوازیی ئاستی كۆمەڵایەتی وڵاتان.
CNN