سلێمانی میوانداریی كرد

پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی سەر‌مێز كۆتاییهات

11:13 - 2024-07-28
وەرزش
122 جار خوێندراوەتەوە

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سلێمانی پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێز له‌ هۆڵی داخراوی زانكۆی سلێمانی رێكخرا كه‌ یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عیراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی 9 وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا تیایدا به‌شدارییان كرد، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ماوی چوار رۆژ به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌نجام ریزبه‌ندیی كۆتایی یه‌كه‌م تاسێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
-1هه‌ڵبژارده‌ی ئێران (5 میدالی زێڕ) (6 زیو).
-2هۆنگ كۆنگ(3 میدالی زێڕ).
-3 هیندستان(2 میالی زێڕ)(2 زیو).
هه‌ڵبژارده‌ی عیراقیش له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ته‌نیا یه‌ك میدالی زیو و 6 برۆنزنی برده‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان