عەلی خامەنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتەی دەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە28/7/2024 عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری ئێران دایە مەسعود پزیشکیان.
هەروەها بڕیارە ڕۆژی سێشەممە مەسعود پزیشکیان لە بەردەم ئەنجومەنی شورای ئێران و بە ئامادەبوونی نوێنەری 70 وڵات، سوێندی یاسایی بخوات و وەکو سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەستبەکار بێت.