ئازاد ئیبراهیم
بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی (زەمان)ی عیراقی بڵاویكردۆتەوە، لەیس شەمەری بەڕێوەبەری ناحیەی وەلید لە ئەنبار رایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەكان و یەكە سەربازییەكانیان لەسەر سنووری سوریا كۆكردۆتەوە بۆ رێگریكردن لە دزەكردن و هاتنە ناوەوەی چەكدارانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق.
راشیگەیاندووە: چەكدارانی داعش لە قوڵایی بیابانەكانی ناوچەكەدا بوونیان هەیە، بەڵام ئامادەكارییان كەمە و جوڵەكانیان سنوورداركراوە.
هەر بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگریی، لەچەند هەڵمەتێكی جیاجیادا و پشتبەست بە زانیاری هەواڵگری و بەهاوكاری هێزەكانی وشكانی توانراوە حەوت تیرۆریستی داعش دەستگیربكەن، ئەوەش بەپێی ماددەی چواری بنبڕكردنی تیرۆر.