تەها عەبدوڵڵا
لەمیانی سەردانێكی رەسمیی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بۆ ئەمریكا، ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتەكە ئەنجامداوە، وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت: وەزیری كشتوكاڵ لەسەر پرسە جیاوازەكان گفتوگۆ دەکات.
هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە بێگەرد تاڵەبانی، بەنوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم سەردانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكای كردووە، لەو سەردانەیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی گرنگی لەناوەندەكانی ئەمریكا ئەنجامداوە لە ئەندامانی كۆنگرێس و سیناتۆر و لێپرسراوان لە كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە، هەروەك تاوتوێی ئامادەكاریی بۆ یاداشتێكی لێكتێگەیشتن كراوە بەئامانجی پێشخستنی سێكتەری كشتوكاڵ و سەرمایەگوزاری و رەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان، كە ئەو هەنگاوە دەبێتە هەنگاوێك بۆ بەپیشەسازیكردنی بەرهەمی كشتوکاڵ و هێنانەكایەی تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو لە كەرتەكەدا.