بەئامادەبوونی ژمارەیەك سەرۆك و بەرپرسی وڵاتانی جیهان، ئەمرۆ مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی دەخوات.
لە 28ی ئەم مانگە، بەڵگەنامەی دەستبەكاربوونی مەسعود پزیشكیان وەك نۆیەمین سەرۆك كۆماری ئێران لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانەوە ئیمزاكر.
دوای رێوڕەسمی سوێند خواردنەكە ، پزیشكیان دوو هەفتە كاتی لەبەردەمدا دەبێت بۆ ئەوەی پێكهاتەی كابینەكەی پێشكێشی پەرلەمان بكات بە مەبەستی دەنگدان بە وەزیرەكانی.