فڕۆكەخانەكانی لوبنان جمەیان دێت

10:13 - 2024-07-30
جیهان
140 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆكەخانەیەکی لوبنان

ئازاد ئیبراهیم 

بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی «الشرق الاوسط» بڵاویكردۆتەوە، لوبنانییەكان لە بارودۆخێكی شڵەژاندا دەژین، نەخۆشخانەكانی لوبنان ئامادەكراون بۆ شەڕ و فڕۆكەخانەكانیش جمەیاندێت لەو هاووڵاتییە بیانیانەی كە لوبنان جێدەهێڵن،  ئەوەش لەدوای ئەوەی ژمارەیەك كاتیۆشا ئاراستەی شارۆچكەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەكانی جۆلانی سوریا كران.
لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتووە: بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوە و هەڕەشەكانی ئیسرائیل لە حزبوڵڵای لوبنانی،  ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان داوا لە هاووڵاتیانیان دەكەن كە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن، هاوكات ژمارەیەكیش لە كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی گەشتەكانیان بۆ لوبنان راگرتووە.
شایانی باسە، ئەو بۆردومانە بووە هۆی كوژرانی 10 منداڵ و برینداربوونی 16ی دیكە، هەر لە دوای رووداوەكەش نەتانیاهۆ رایگەیاند «وەڵامی توندمان دەبێت».

بابەتە پەیوەندیدارەکان