شەوی رابردوو سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ماڵی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەشدا ھاتووە، ھەمواری یاسای باری کەسێتی ھەنگاوێکی پێویستە بۆ رێکخستنی کاروباری ھاووڵاتیان بەگوێرەی مەزھەب و دینییان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەموارەکە لەگەڵ دەستووردا یەکدەگرێتەوە و دژی بنەماکانی شەریعەت و دیموکراسیش نییە، بۆیە داوادەکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت.
رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ویستی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای باری کەسێتی بکات، بەڵام لەسەر داوای بەشێک لە پەرلەمانتاران، پێشنیازی ھەمواری یاساکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.