دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێشوازییان کرد لە بەشێک لە نوێنەرانی دووکانە سووتاوەکانی بازاری قەیسەری شاری هەولێر، جه‌ختمان له‌سه‌ر پشتیوانی به‌رده‌وامی خۆمان كرده‌وه بۆ سه‌رجه‌م كاسبكارانی شاره ئازیزه‌كه‌مان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رووداوی نه‌خوازراوه‌وه توشی زیانی مادی بوون.
دەشڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له دۆخی ناجێگیری بازار و ره‌وشی ئابووری كاسبكاران كرده‌وه كه خه‌ریكه ده‌كرێنه كه‌ره‌سته‌یه‌كی نێو ململانێ سیاسییه‌كان، بۆیه ئێمه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاره‌تیمان، ئه‌وه‌مان بۆ كاسبكاران دووپاتكرده‌وه كه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان تێدایه و پشتیوان ده‌بین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ بوژانه‌وه‌ی بازاری ئه‌و كاسبكارانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندبوونه له رووداوه‌كانی سوتان و سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی، بازاری قه‌یسه‌ری یه‌كێكه له سیمبوله زیندووەکانی هه‌ولێر و شوێنی یادگاری چه‌ندین نه‌وه‌ی خه‌ڵكی رەسەنی شاره‌كه‌مانه، هەڵکەوتەی بازاری قه‌یسه‌ری لە نزیک قه‌ڵا سیمایه‌كی شارستانی جوانییان به هه‌ولێر داوە و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شیرینیان كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، قه‌یسه‌ری ته‌نها ناوه‌ندێك نییه بۆ بژێوی چه‌ند كاسبكارێك، به‌ڵكو میراتێكی شارستانی و كلتووری هه‌ولێره، بۆیه ئێمه درێغی ناكه‌ین له پاراستنی و هه‌میشه له خزمه‌تی كاسبكاران و هێشتنه‌وه‌ی میراتی كلتووری هه‌ولێر ده‌بین.