لە میدیای ئێرانییەوە

11:51 - 2024-07-31
جیهان
230 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود پزیشكیان سوێندی یاسایی خوارد

 
دوێنێ، بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی ئێران و  279 پەرلەمانتاری ئێران، سەرۆك و وەزیران و نوێنەری 86 وڵاتی جیهان، رێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هۆڵی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو. 
سەرەتا سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وتەیەكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەوە كرد كە پەرلەمان بە هەموو تواناكانی خۆیەوە پشتیوانی و پشتگیری لە مەسعود پزیشكیان دەكات بۆ ئەوەی خزمەت بە گەلی ئێران بكات.
دواتر مەسعود پزیشكیان سوێندی یاسایی خوارد و رایگەیاند: ئێستا من وەك سەرۆك كۆماری ئێران لەبەردەم قورئان و گەلی ئێران سوێند دەخۆم كە پارێزەری مەزهەبی رەسمیی وڵات و سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستووری وڵات بم و هەموو هەوڵ و توانای خۆی دەخەمەگەڕ بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییەكانم و خۆم تەرخان دەكەم بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وڵات و پشتیوانی لە حەق و پەرەپێدان بە عەدالەت، خۆم لە هەر تاكڕەوییەك دەپارێزم و پشتیوانی لە ئازادی و سەربەستی و مافەكانی گەلی ئێران دەكەم كە لە دەستووردا هاتوون. 
لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێراندا، سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەبوون.
سەرچاوە/ كەناڵی 1ی تەلەفزیۆنی ئێران

بابەتە پەیوەندیدارەکان