بەمنزیکانە راپۆرتی ھەڵسەنگاندنی وەزارەتەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و داواش دەکرێت ئەو وەزیرانە بگۆڕێن کە ئەرکەکانیان بەباشی بەجێنەگەیاندووە.
محەمەد بەلداوی سەرۆکی لیژنەی پلاندانان رایگەیاند، لیژنەکەیان کۆتاییھێنا بە ڕاپۆرتی تایبەت بە کاری وەزارەتەکان و بەمنزیکانە پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، بۆ ئەوەی بیخەنە خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەکانەوە.
جەواد یەساری ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران داوایکرد، گۆڕانکاری وزاری بکرێت، دوای ئەوەی بەشێک لە وەزیرەکان شکستیانھێناوە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان.
وتیشی، گرنگە ئەو گۆڕانکارییە بکرێت و پێویستە کوتلە سیاسییەکان بە بژاردەکانیاندا بچنەوە، چونکە وەزیرەکان ھیچیان پێشکەشنەکردووە، بۆیە پێویستە ئەو گۆڕانکارییە بکرێت تەنانەت ئەگەر یەک مانگ لە تەمەنی حکومەت مابێت.