ئازاد ئیبراهیم
ژمارەیەک خوێندكاری دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماجستێر كە دانیشتووی كەربەلان، دوای ئەوەی ماوەی چوار ساڵە خۆپیشاندان دەكەن، لە رێگەی كەناڵی (المسری)وە داوای دامەزراندن دەكەن هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق.
خۆپیشاندەران چونەتەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای شارەكەیان و رایانگەیاندووە، داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی و پارێزگاری كەربەلا دەكەین داواكاریی دەرچووان لەبەرچاو بگرێت كە تا ئێستا دانەمەزراون لە هیچ دەمودەزگایەكی حكومەتی عیراقیدا، دوای ماوەی ئەو چوار-پێنج ساڵەش لە خۆپیشاندان نازانن داهاتوویان چی لێدێت لە سایەی نەبوونی هیچ بڕیارێكدا بۆ دامەزراندنیان.