ئەنجومەنی كۆمیسیارانی عیراق، ١١ی ئەم مانگەی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی تیروپشك بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریداوە ١١ی ئاب دیاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی تیروپشك بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان، پڕۆسەكەش لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، زیاتر لە٤٣ هەزار كارمەندیان پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و راهێنانیان پێدەكرێت لەسەر چۆنێتی دەنگدان و رێكار و میكانیزمی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بەشێوەیەكی شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.