محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە و پرسی پێکهێنانی خۆجێی کەرکوکیان تاوتوێ کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند: سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوە.
هەروەها وتیشی: بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک، سەرۆک وەزیرانی عیراق، هەوڵی لایەنە سیاسییەکانی بە گرنگ لێکدایەوە.