قوباد تاڵەبانی: پێشانگەی هەلی کاری ڤیم دەرفەتێکی باشە

02:23 - 2022-06-25
کوردستان
568 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، نزیکەی ھەزار و 500 ھەلیکار راگەیەنراوە و ھەوڵ ئەدەن کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە پێشانگای ھەلی کاری دامەزراوەی ڤیمدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کردنەوەی ئەو پێشانگایە دەرفەتێکی باشە بۆ بەستنەوەی کۆمپانیاکان بەو ھاووڵاتیانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.
وتیشی، نزیکەی ھەزار و 500 ھەلی کار راگەیەنراوە و 6 ھەزار کەسیش خۆیان تۆمارکردوە، بەشێوەیەکی زانستی سیڤیەکان وەردەگرن، ھەوڵیش ئەدەن کەسیی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێن.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان