لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، نوێنەرانی یەکێتی سیاسەتی بەڕێوەبردنی تاکڕەوانەیان رەتکردووەتەوە.
لەوبارەیەوە د.ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی یەکێتی، رایگەیاند: لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە کەرکوک هی هەموو پێکهاتەکان بێت و بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال بەڕێوە ببرێت نەک سیاسەتی تاکڕەوی.
هەروەها وتیشی: نوێنەرانی یەکێتی سیاسەتی تاکڕەوانەیان رەتکردووەتەوە و بە سودانیان راگەیاندووە، کەرکوک موڵکی تاکە پێکهاتەیەک نییە تاکو بە تەنیا و تاكڕەوانە بەڕێوەببرێت.