لەسنووری پارێزگای هەولێر 138 پاڵاوگەی نایاسایی هەیە

04:07 - 2024-08-04
کوردستان
570 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری پارێزگای هەولێر، 138 پاڵاوگەی نایاسایی هەیە و بوونەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی شاری هەولێر و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە بڕیاری پارێزگەی هەولێر 138 پاڵاوگەی نایاسایی دادەخرێن و ئەوانەشی کە یاسایین، دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم مەرج و رێنماییەکانی ژینگەپارێزی جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەشەوە رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
هەروەها وتیشی: داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کرد، سووتەمەنی و نەوتی خاو نەدات بەو پاڵاوگە نایاساییانە، چونکە بڕیاری داخستنیان دراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان