شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پیرۆزبایی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عیراق دەکات

05:22 - 2022-06-25
وەرزش
97 جار خوێندراوەتەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پیرۆزبایی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عیراق دەکات 

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕینی (ی.ن.ک) بەبۆنەی سه‌ركه‌وتنی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عیراق و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی جامی هەڵبژاردەکانی رۆژئاوای ئاسیا، پەیامێکی  پیرۆزبایی ئاڕاستەکردن و رایگەیاند، ئەم سەرکەوتنەتان تۆماركردنی شانازی و دەستکەوتێکی تری مێژووییە لەسەر ئاستی ئاسیا بۆ بواری وەرزش و جێگەی خۆشحاڵی هەمووانە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عیراق :

بەبۆنەی سه‌ركه‌وتنی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عیراق و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی جامی هەڵبژاردەکانی رۆژئاوای ئاسیا، گه‌رمترین پیرۆزبایی لەڕاهێنه‌ر و یاریزانان بەتایبەت کچانی کوردی وه‌رزشه‌وانی هەڵبژاردەکە دەکەم. 

ئەم سەرکەوتنەتان تۆماركردنی شانازی و دەستکەوتێکی تری مێژووییە لەسەر ئاستی ئاسیا بۆ بواری وەرزش و جێگەی خۆشحاڵی هەمووانە، ئومێد دەکەم وەک هەمیشە بەدرەوشاوەیی بمێننەوە لەم بوارە گرنگەدا.
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان