بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشكرایدەكات، کێشەی کارەبای پڕۆژەی ئاوی سلێمانی چارەسەرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمی هۆبەی چاکسازیی هێڵەکان و هۆبەی وێستگەکان بە هاوکاری هۆبەی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، کێشەی هێڵی 33 کەی ڤی(دوکان – پڕۆژەی ئاو)یان چارەسەرکرد و کارەبایان بۆ پرۆژەی ئاوی سلێمانی گێڕایەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشکرایکردبوو، بەهۆی بڕانی چەندجارەی کارەبا، دابەشکردنی ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بە تایبەتی قڕگە و کوردسات و هەواری شار دوادەکەوێت.