قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی هەولێر و سۆران و کۆیەدا کۆبۆوە

09:17 - 2024-08-05
کوردستان
485 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئێوارەی رۆژی دووشەمە لە میوانخانەی سەرۆک مام جەلال لە دوکان، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی هەولێر و سۆران و کۆیەی بانگهێشتی ئێوارەخوانێک کرد و دواتر  کۆبوونەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران، باسی رۆڵی گرنگیی مامۆستایانی ئایینی کرد چ لە سەردەمی شۆڕشدا و چ لە قۆناغی دوای راپەڕین لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگا و پاراستنی بەها ئایینی و نیشتیمانییەکان.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەکانی رابردوو چەندین جار وەک حکومەت پەنایان بردووەتەبەر مامۆستایانی ئایینی بۆ گەیاندنی راستی و ویستی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

پاشان گفتۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد مامۆستایانی ئایینی هاندەری لایەنەکان بن بۆ یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و پاراستنی سەقامگیری و وەک هەمیشە رۆڵ ببینین لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەناو کوردستاندا.

هەر لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی وتیشی، ئێوەی مامۆستایانی ئایینی رێنیشاندەری ئێمەن و ئیمەش خزمەتکاری ئێوە و خەڵکی کوردستانین.

دواتر مامۆستایانی ئاینی باسیان لە گرفتەکانی بەردەم راپەڕاندنی کارەکانیان کرد و رێگاچارەکانیشیان خرانەڕوو و جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە هاوکاریان دەبێت هەموو کات.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان