ئاریان لەتیف: تابلۆكانی من زیاتر سروشتین

10:47 - 2024-08-06
دیدار
190 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی شێوەكار ئاریان لەتیف ئەحمەد ساڵی 1994 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی تیشكە لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، سەرەتای كاری هونەریی  بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە، بە وتەی خۆی لە 20 پێشانگەی هاوبەش لە ناو كوردستان و 8 پێشانگەی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی توركیا و یۆنان و كۆریای باشوور و لوبنان و ئیتالیا بەشداری كردووە. 
ئاریان لەتیف بە دوالاپەڕەی وت: تابلۆكانی من زیاتر سروشتین و رەنگی زەیتین لەسەر كانڤاس، دەمەوێت بە هونەرەكەم جوانی سروشت وەك خۆی بهێڵمەوە دوور لە دەستی مرۆڤ، چونكە بە درێژایی مێژوو سروشت هەمیشە قوربانیی دەستی مرۆڤ بووە و بە پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاش سروشت هەمدیسان بووەتەوە بە قوربانی، ئەمە لەكاتێكدایە كە سروشت هەمیشە خزمەتی مرۆڤی كردووە. 
سەبارەت بە فرۆشتنی تابلۆكانی وتیشی: فرۆشتنی تابلۆ تا رادەیەك باشە و دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت، تابلۆكانم هەموویان سروشتین و نزیكن لە كاری ئینتیباعییەكانەوە، ئینتیباعییەكان ئەو بزوتنەوەیە بوو كە توانیان لەمساتی فڵچە بهێننەوە ناو تابلۆكان و كار لەسەر رەنگی تەنەكان بكەن بە پێی كاتەكان، بۆ نموونە رەنگی دارێكی بەیانی چۆنە، ئێوارە چۆنە، نیوەڕۆ چۆنە، چونكە بە پێی كاتەكان رەنگەكان دەگۆڕێت.
ئاریا ئالان 

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان