پاڵەوانێتیی باسكەی 3×3

گازی باكوور یەكەم، و هەڵەبجەی شەهید دووەم بوو

12:05 - 2024-08-06
وەرزش
122 جار خوێندراوەتەوە

بەم دواییە لە هۆڵی كۆڵێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی پاڵەوانێتیی باسكەی 3×3 - ی باسكە بۆ یانەكانی عیراق رێكخرا و یانەی گازی باكوور نازناوی پاڵەوانی دەستەبەر كرد.
پاڵەوانێتییەكە بۆ لاوانی كچان بوو، یەكێتیی ناوەندیی باسكەی عیراق بە هاوكاری لقی سلێمانی رێكیخست و تیپی لاوانی كچانی 12 یانەی عیراق تیایدا بەشدارییانكرد.
سەرەنجام یاریی كۆتایی كەوتە نێوان هەردوو تیپی یانەكانی گازی باكوور و هەڵەبجەی شەهید و لە ئەنجامیشدا گازی باكوور 79-23 یارییەكەی بردەوە، لە یاریی سێیەم و چوارەمیشدا تیپی یانەی زانكۆی سلێمانی 38-19لە تیپی یانەی بابانی بردەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان