ئەم یاریگایە لە فەوتان رزگار بکەن

12:06 - 2024-08-06
وەرزش
103 جار خوێندراوەتەوە

ئارام ساڵح یەکێکە لە وەرزشکارەکانی گەڕەکی ئاوباریک لە ناحیەی رزگاری، وێنەی یاریگایەکی فوتساڵی تارتانی بۆ کوردستانی نوێ ناردووە کە ماوەی چەند ساڵێکە دروستکراوە و بە تەواونەکراوی جێهێڵدراوە، دەرگاکانی شکێنراون، بەشێکی کەمی کارەکانی ماون تەواو بکرێن تا وەرزشکاران و گەنجان و لاوانی سنورەکە سوودی لێ ببینن. 
ئارام داوا لە لایەنی بەرپرسیار و کەسانی دڵسۆز و لێپرسراوان دەکات؛ لەبەرئەوەی ئەو گەڕەکە یاریگای وای تێدا نییە شیاوی یاریکردن بێت با هەوڵ بدرێت ئەم یاریگایە لە فەوتان و وێران بوون رزگار بکەن و دڵی گەنجانی سنورەکەش خۆش بکەن ئەویش بە ئاوەدانکردنەوە و تەواوکردنی ئەم یاریگایە.

حسێن عەزیز

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان