هەولێر: رەوەست نەوزاد
دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، كۆڕێكی بۆ كتێبـی (سەرمایەی مرۆیی و رۆڵی لە گەشەكردنی ئابووریی عیراق) بۆ نووسەر و ئابووریناس فەیسەڵ عەلی، رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، نووسەر، باسی لە ناوەڕۆكی كتێبەكە كرد و وتی: كتێبەكەم رۆڵی ئەو جۆرە سەرمایەیە باس دەكات كە 37 ساڵی رابردووی عیراقی پێدا گوزەركردووە و بریتییە لە سێ قۆناغی گرنگ ئەوانیش قۆناغی جەنگی عیراق- ئێران و دواتر گەمارۆی ئابووری لەسەر عیراق و پاشان قۆناغی دوای ساڵی 2003 كە ناوم ناوە ناجێگیریی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی عیراق.
لە كۆتاییشدا، كتێبەكە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.