سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی عومەری سەید عەلی دەکات

12:56 - 2024-08-06
کوردستان
244 جار خوێندراوەتەوە

برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی 
‎بەڕێزان لە بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەر عەبابەکر کەریم 
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەكر) هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەی سەربەرزی كۆچكردوو دەكەین و هاوبەشی ماتەمتانین.
‎خاتوو نازەنین جگەلەوەی لە بنەماڵەیەكی دیاری باڵەکایەتی و چۆمان بوو، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو، لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا هاوشانی بەڕێزتان مایەوە و بەشداریی چالاكانەی لە شۆڕش و بەرگریكردن لەمافەكانی كورددا كرد.
‎لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.
‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان